تۆد كروز رێگەی بە ترەمپ بۆ كۆشكی سپی لێژ کرد

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a88e8fbd-4bd1-4853-aaaf-96a046b0604d/Trump%20u%20Cruz.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

دوای دوو مانگ  تۆمارکردنی زنجیرە سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکانیدا لە ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی یەکەم شکست بوویەوە لەسەر دەستی تۆد کروزی رکابەری.

بە برندنەوەی دوو ویلایەت لە نوێتریت گەڕەی ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، تیایدا تۆد کروزی بەربژێری کۆمارییەکان خۆی نزیک کردەوە لە بەربژێری پێشەنگی پارتەکەی دۆناڵد ترەمپ و بەمەش رێگەی بە ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لێژکرد.

لە ھەڵبژاردنەکانی شەوی شەممەی کۆمارییەکان، کە لە چوار ویلایەت بەڕێوەچوون، کروز توانی دوو سەرکەوتنی گەورە و لە دوو ویلایەتی گەورە تۆمار بکات و ترەمپ لە دوو ویلایەتی بچووک سەرکەوتی بەدەست ھێنا.

بە گوێرەی  چاودێران ئێستا پێشبڕکێی کۆمارییەکان لە نێوان ترەمپ و کروزە، ھەر ئەمەش وایکرد لە دوای ھەڵبژاردنەکانی شەوی شەممە، ترەمپ داوا لە کاندیدانی دیکەی کۆمارییەکان کە پێکھاتوون لە ماڕۆکۆ رۆبیۆ و جۆن کاسیج بکات لە پێشبڕکێکە بکشێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری كۆمارییەكان دەڵێت: "پێموابێت ئەمشەو، شەوێکی خراپ بوو بۆ رۆبیۆ و پێموابێت کاتی ئەوە ھاتووە رۆبیۆ لە پێشبڕکێکە بکشێتەوە و زۆر حەز دەکەم ئێستا من و تۆد كروز رووبەڕووی یەکتری ببیتەوە و لەوبڕوایەدام لەو ویلایەتانەی ماون، بەسەر کروزدا سەرکەوتووبم".

لە سەرەتای دەستپێکرنی ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی کۆمارییەکان، تڕامپ زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە و ئەمەش کۆمارییە نەریتخوازەکانی ھێناوەتە لەرزە کە ترەمپ ببێتە کاندید پارتەکەیان.

تێد کروز بەربژێری کۆمارییەکان و ركابەری ترەمپ گوتی: "ئەوە ئێستا لەنێو دەنگدەری کۆمارییەکان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی، كە دۆناڵد ترەمپ بەربژێری راستەقینەی کۆمارییەکان نییە بتوانێت رووبەڕووی ھیلاری کلینتن ببێتەوە، بۆیە ئەمشەو دەرکەوت کە کۆمارییەکان دەنگیان بە باشترین کاندیدی کۆمارییەکاندا".

لەگەڵ چڕبوونەوەی رکابەرییەكانی کۆمارییەکان، ئێستا ترەمپ و کروز لە شەڕەکەدا ماونەتەوە بۆ بەدەستھێنانی متمانەی کۆمارییەکان و گەیشتن بە لوتکەی  دەسەڵاتی ئەمریکا.

داڕشتنەوە: ش، م