هەشت ئاماژە هەن خۆکوژەکان ئاشکرا دەکەن

ئەگەر درک بەم ئاماژانە بکەیت دەتوانی خۆکوژەکە ئاشکرا بکەیت

K24- هەولێر

هەشت ئاماژە هەن خۆکوژەکان ئاشکرا دەکەن، ئەگەر درک بەم ئاماژانە بکەیت، ئەگەر هەیە بتوانی خۆکوژەکە ئاشکرا بکەیت یان بەلانی کەم خۆت لە مردن رزگار بکەیت.

ئاماژەکان بریتین لە:

تەمەنی خۆکوژ

زۆرجار لە رەگەزی نێرە و تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 30 ساڵە.

بەڕێوەچوونی ناتەواوە

توندوتۆڵ و نائاسایی رێگا دەکات، بەهۆی ئەو ماددە قورسانەی کە هەڵیگرتوون وەک تەقەمەنی و پشتێنەی بۆمب رێژکراو و چەک.

گوێ بە دەوروبەری نادات

بە ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو دەروات و گوێ بە هیچ کەسێک نادات لە دەوروبەری ئەگەر چی ئەو کەسە هەوڵی قسەکردنشی لەگەڵدا بدات.

جانتایەکی کۆڵەپشت یان جانتای دەستی

خۆکوژ زۆر جار جانتایەکی کۆڵەپشت یان جانتایەکی لە دەستە کە تەقینەوە و بۆمبی تێدا هەڵگرتووە.

ئاڵۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان

هەندێک جار خۆکوژەکان ئاماژەی ئاڵۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانیان پێوە دیارە و هەڵسوکەوتی نا ئاسایی دەکەن و بیلبیلەی چاویان دەردەپەڕێ.

دەست لە گیرفان کردن

دەستی لە گیرفانی دادەنێ وەک بڵێی شتێکی لە دەستدایە.

شێوەی بە گشتیی

هەوڵی گۆڕینی شێوەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە یاخود مەبەستێتی خۆی وەک کەسێکی دیکە پێشان بدات.

جلی پان و پۆڵ

جلی پان و پۆڵ دەپۆشێ بۆ ئەوەی تەقەمەنییەکان و چەکەکەی بشارێتەوە.

ئا: ئا ، ف