پرسى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق راى جياى لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لەسەر گۆڕانكاری له ماوه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا، رای جیاواز لە ناو لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا درووستبووە.
هه‌ندێ لایه‌ن گۆڕانكارییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ھەوڵێكی لەو جۆرە لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نیە، بەڵكو بۆ بەرژەوەندیی حزبیی چه‌ند لایه‌نێكە، به‌تایبه‌تیش لایه‌نی كوردی نیگه‌رانه و ده‌ڵێت، به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌م پڕۆژە یاسایه هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات پابەندبێت بە یاساكانی بەغدا.
جارێكیدیكه سیناریۆی ده‌ستنیشانكردنی ویلایه‌تی سێ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی عێراق خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، له‌نێوان ده‌ستوور و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیش‌دا ململانێیه‌كی بێ كۆتا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌نیازن به‌و گۆڕانكاریيه له یاسای سێ سه‌رۆكاتیه‌كه‌دا، هه‌رێمی كوردستانیش ناچار بكه‌ن، پابه‌ندی پێوه بكات.
هه‌ندێ لایه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌رده‌وامی مشتومڕی سیاسی له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بێ سوود نییه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان به ئاڵۆزی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نانه ناوی ده‌به‌ن.
عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق گوتى: ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، گشتاندنی ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌ر هه‌موواندا، متمانه‌ی ئه‌وه ده‌داته گه‌لی عێراق، كه گۆڕانكاريیه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراتی رێڕه‌وی خۆیان وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه شه‌رعیه‌تی ته‌واو وه‌ربگرێت، رێگا به‌وه نادات ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه قۆرخ بكرێت.
مازن ئه‌لمازن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له كوتله‌ى سه‌دری گوتى: به‌داخه‌وه كاتێك كه شه‌رعیه‌ت به یاساكان ده‌درێت و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، ناكۆكی مه‌زهه‌بی و دژایه‌تی سیاسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌ڵام پێویسته لێره‌دا لێژنه‌ی یاسایی بێده‌نگ نه‌بێت. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌و ناكۆكیانه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تیه‌وه درێژه بكێشن.
وا دیاره ئه‌و هه‌ویره ئاوێكی زۆری بوێت، به‌ده‌ست خواستی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیيه تایبه‌ته‌كان و كێبڕكێكانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاوه بناڵێنێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن باسی لێوه ده‌كه‌ن، میراتێكه له ده‌سه‌ڵاته پشتاوپشته‌كانی به‌غدا ماوه‌ته‌وه، هه‌ركه‌سێ ده‌ستی پێوه بگرێت، به‌ئه‌سته‌م ده‌ستبه‌رد‌اری ده‌بێت.