به‌ڤيديۆ.. داعش ئه‌مجاره ته‌رمى خۆى له ئاسمان ديته‌وه
K24- هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خموور تێكده‌شكێنن و دوای تێكشكاندنیشیان ته‌رمی پێنج چه‌كداری داعش كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ى ئازار/مارسى 2016 چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له ميحوه‌رى گوێر مه‌خموور چه‌ند هێرشێكيان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هيزه‌كانى پێشمه‌رگه بوێرانه لێان هاتنه ده‌ست و به‌هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆردومانى ئه‌و هێرشيانه‌يان كرد و كورستان 24 له نزيكه‌وه رووماڵى راسته‌وخۆى بۆردومانه‌كانى تۆماركرد كه چۆن داعش تێكده‌شكێنن و له ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه راده‌كه‌ن.
خالید نه‌سروڵڵا، لە پێشەوەی سەنگەرەكانی ئەو میحوەرەیە بە مورالێكی بەرزەوە دەلێت: " مه‌حاڵه جارێكی‌تر داعش لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە نزیك بێتەوە".
تەنھا لە ماوەی دوو رۆژدا چەند جارێك لە كاتی جیاوازدا ھێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچی ھێرشەكانی داعشیان داوەتەوە بە گوێرەی قسەكانی سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر -مەخمور زیانێكی زۆریان بە چەكدارانی داعش گەیاندووە پێنج كوژراویان لێ بە جێماوە.
گوێرە نزیكەی 50 كم دەكەوێتە خوارووی موسڵ، بە ھۆی گرینگی ستراتیژی و بوونی بۆریە نەوتیەكانی كەركووك و ناوچەكە، داعش لە زووەوە چاوی بڕيوه‌ته ئەم دەڤەرە، زوو زوو هه‌وڵى ھێرشكردن دەدات بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.