هاوسه‌ری سه‌رۆكێكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
نانسی ریگان، هاوسه‌ری رۆناڵد ریگن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له ساڵه‌كانی نێوان 1981 تاكو 1989 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
نانسی له‌دایكبووی ساڵی 1921ه له نیویۆرك، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ریگندا بكات، له ساڵی 1940 وه‌ك ئه‌كته‌رێك له سینه‌مادا كاریكردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1950 له‌گه‌ڵ ریگن چوونه ناو ژیانی هاوسه‌ری، وازی له كاره‌كه‌ی هێنا، به‌و پێیه‌ی نانسی بوو به خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا.
رۆناڵد ریگن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ره‌یكا و هاوسه‌ری نانسی، له ساڵی 2004 و دوای نزیكه‌ی ده ساڵ تووشبوونی به نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر، كۆچی دوایی كرد.