په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات له كه‌مپی گرده‌چاڵ له ره‌وشێكی خراپدان
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌مپی گرده‌چاڵ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێن، هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ره‌وشیان خراپه و داوای هاریكاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌و كه‌مپه زیاتر لە 25 ساڵە لە چاوەڕێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندان به‌ره‌و وڵاتی سێھەمیان بەرێت.
پووره مریه‌م یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و كه‌مپه نیشته‌جێیه بۆ كوردستان 24 گوتی: "نانم ده‌دایه پێشمه‌رگه، جارێك به ته‌نیا 50 پێشمه‌رگه‌م نانداوه".
پووره مریه‌م گوتیشی: "جیرانه‌كه‌مان نازانم كێ خه‌به‌ری لێدوام و هاتمه ئێره، 26 ساڵه لێره‌م یوئێن و هیچ لایه‌نێكی دیكه یارمه‌تییان نه‌داوم".
راهێله كچه په‌نابه‌رێكی كه‌مپی گرده‌چاڵه بۆ كوردستان 24 گوتی: "له‌به‌ر بێ ئیمكانییه‌تی نه‌چوومه‌ته مه‌كته‌ب، دوو برام هه‌ن به‌یانیان هه‌ڵده‌ستن بچنه مه‌كته‌ب به خودا دینارێك نییه بیانده‌ینه ده‌ست".
ئه‌و كچه په‌نابه‌ره گوتیشی: "داوا له كوردستان24 ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر خێرخوازێك هه‌بێ یارمه‌تیمان بدا عیلاجی نه‌خۆشی باوكم بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا بارودۆخی خراپتر ده‌بێ".
په‌یامنێر: ئه‌فسانه شامحه‌ممه‌دی
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح