بە ڤیدیۆ.. بە سەدان ریزەکانی داعشیان جێهێشت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6fce9f0c-1030-4aa7-95d2-5cf58675d400/ISIS2.ism/manifest

K24-هەولێر

گرووپی چەکداری فەیلەق ئەلشام کە یەکێکە لە گرووپە بەرهەڵستکارەکانی حکوومەتی سووریا رایگەیاند ئاسانکاریی و رێگەی خۆش کردووە بۆ جیابوونەوەی سەدان لە ئەندامانی داعش لە ناوچەکانی باکووری شاری حەلەب لە سووریا.

گرووپی چەکداری فەیلەق ئەلشام راشیگەیاند: "دەرزی گەورە کەوتووەتە نێو ریزەکانی رێکخراوی (داعش)ی توندڕەو، ئێستا دانووستان دەکەین لەگەڵ چەند گرووپێک بۆ ئەوەی لە داعش جیاببنەوە و ئاسانکاریی دەکەین بۆ بە سەلامەتیی گەیشتنیان بۆ ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن".

گرووپی چەکداری فەیلەق ئەلشام، گرووپێکی ئیسلامییە و بەرهەڵستکاری حکوومەتە و لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 لە گرووپی جەیشولفەتح جیابووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەرای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکوومەتی سووریا، بەڵام هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەردەوامن لە بە ئامانجکردنی چەکداران و مۆڵگەکانی داعش و گرووپی بەرەی نوسرە لە سووریا.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە هەوڵە دیبلۆماتییەکان چڕبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئاشتییانە بۆ شەڕی نێوخۆی سووریا کە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار هاووڵاتی سووریا و ئاوارەبوونی نزیکەی 11 ملیۆن کەس.

عەرەبییە نێت، ئا: ئا ، ف