نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌یی مێسی بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجه‌نتینا، دوایین یاریی خۆی له لالیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئیبار بوو، كاتێك یانه‌كه‌ی به 4 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه، مێسی له كۆی ئه‌و چوار گۆڵه، خاوه‌نی 2 گۆڵ بوو.
مێسی به تۆماركردنی ئه‌و 2 گۆڵه، كۆی گۆڵه‌كانی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 21 گۆڵ، به‌مه‌یش بووه یه‌كه‌مین یاریزان له میژووی لالیگا كه له هه‌شت وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك 21 گۆڵ تۆمار بكات.
مێسی ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه دوو مانگ له یاریگه‌كان دووركه‌وته‌وه و له به‌شداریكردنی 10 یاریی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له كێبڕكێكردنی گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه دانه‌بڕاوه به 21 گۆڵ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه و، به جیاوازی 6 گۆڵ له كریستیانۆی پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه دووره.
مێسی له ئێستادا به تۆماركردنی 307 گۆڵ له 337 یاریدا گۆڵكاری مێژوویی لالیگای ئیسپانیا.