كوردانی رووسیا داوای خوێندن بە زمانی كوردی دەكەن

راوێژكاری سەرۆك كۆماری رووسیا: ئەمە یەكەمجارە ئەم بابەتە لە رێگەی ئێوەوە دەبیستم
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8aeb756c-fa1c-4ea4-9dc5-5c51b1f699e8/KesheyKurdaniRussia.ism/manifest

K24 - مۆسكۆ:

ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كورد له‌ رووسیا ده‌ژین، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه‌ی كوردی زۆربەی نه‌وه‌ی نوێ‌ لە نەتەوەی كورد زمانی دایك نازانن، كوردانی رووسیا  داواكارن له‌ حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان و رووسیا هاوكاریان بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و بەشی زمانی كوردی له‌ زانكۆكاندا، راوێژكاری سەرۆكۆماری رووسیا دەڵێ، یەكەمجارە لە رێگەی (كوردستان24) ئەو بابەتە دەزانێت.

ئارتور شه‌كرۆی خودۆی، كه‌سایه‌تی دیاری كوردی رووسیا بە (كوردستان24)ی گوت: "منداڵەكانمان لە قوتابخانە و كتێبەكان ئەلف وبێی كوردی نییە، ئێمە حەز دەكەین كوڕ  و كچەكانمان بە كوردی قسە بكەن، بەڵام رووسی دەخوێنن فێری زمانی كوردی نابن".

زینه‌ ئه‌مارۆڤنه،‌ یەكێكە لە چالاكوانانی كورد رووسیا‌ ئەو دەڵێ: "ئەو پڕۆگرامەی خوێندن كە لە رووسیا ھەیە پڕۆگرامی كوردی نییە، داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكەین ھاوكاریمان بكات بۆ كردنەوەی خوێندنی زمانی كوردی لە رووسیا، بۆ ئەوەی نەوەی نوێی كورد لە رووسیا زمان و كلتوری خۆی لە بیرنەكات".    

 هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئامارێكی فه‌رمی نییه لە بارەی ژمارەی كوردانی رووسیا نییە، به‌ڵام مه‌زەنده‌ ده‌كرێت ژماره‌ی كورد له‌ رووسیا نزیكە به‌‌ نیوملیۆن كه‌س بێت.

 (كوردستان ٢٤) گرفتی كوردانی رووسیای گه‌یانده‌ راوێژكاری ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆك كۆماری روسیا ئەوییش بەڵێنی به‌دواداچوون و هاوكاریكردنیدا بۆ .

ڤلادیمێر ئیلیچ تۆلستۆی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری رووسیا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زمانه‌وانی رووسی لە بارەی گرفتی خوێندن بە زمانی كوردی لە وڵاتەكەی بە كوردستان24)ی راگەیاند: "ئەمە یەكەمجارە ئەم بابەتە لە رێگەی ئێوەوە دەبیستم، بەدواداچوونی بۆ دەكەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی خوێندنی باڵا چارەسەری پێویستی بۆ دەدۆزینەوە".

كوردانی رووسیا سه‌د ساڵه‌ لەمەوبەر سه‌ر زێدی باوك و باپیرانیان وه‌ده‌رنراون و له‌ وڵاتانی كۆنی سۆڤیه‌ت گیرساونه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان كه‌ تاكه‌ نهێنی پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان بووه‌،‌‌ زمانه‌كه‌یانه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، زمان و كولتورییه‌كانیان به‌ره‌و له‌ ناوچوون ده‌چێت.

داڕشتنەوە: ھ . م