مەكسیك بە ئامادەكردنی گەورەترین ژەمە گۆشتی بەراز چووە كتێبی گینس

مەكسیك توانی پێش فلیپین بكەوێت چونكە فلیپین خاوەنی ریكۆردی رابردوو بوو
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3739694a-dcbf-44cc-b97f-4416a64a1918/Goshtii%20beraz%20Ktabi%20gins.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

ولاتی مەكسیك ریكۆردێكی نوێ لە كتێبی گینس تۆمار دەكات ئەویش بە ئامادەكردنی گەورەترین ژەمی خواردنی گۆشتی بەراز !

لە مەكسیك زەرفێكی گەورەی پری گۆشتی بەراز ئامادەكرا، كە زیاتر لە دوو سەد چێشتلێنەر بەشداریان لە ئامادەكردنیدا كرد و زیاتر لە شەش ھەزار و شەش سەد كیلۆ گۆشتی بەراز بۆ ئەو ژەمە خواردنە كولتووریە لە مەكسیك تەرخان كرابوو، بەمەش مەكسیك توانی پێش فلیپین بكەوێت چونكە

فلیپین خاوەنی ریكۆردی رابردوو بوو بە چوار ھەزار و چل و پێنج كیلۆ گۆشتی بەراز لە ساڵی 2015.

 داڕشتنەوە: ش، م