بارسێلۆنا ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی پرێمه‌ر لیگ ڕاو ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی، یاریزانه لاوه جه‌زائیرییه‌كه‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ده‌ست پێكردووه.
رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی ریاز محه‌ره‌زی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ڕاسپاردووه.
ئێنرێكی باسی له‌وه‌ش كرده‌وه له ئێستادا جگه له محه‌ره‌ز به هیچ یاریزانێكی دیكه ڕازی نابێت.
ریاز مەحرەز، ئەستێرە تازەكەی پرێمەرلیگ، به پاس و گۆڵی جوان و رزگار كردنی تیپ لە یاریە زەحمەتەكان ناسراوه، ئه‌و لە ساركلاسس لە فرانسا لە دایك بووە، بەڕەچەلەك جەزائیریە، ریاز لە ھێڵی ناوەراستی پێشەوەی لیستەر سیتی یاری دەكات، ئەم وەرزە شانبه‌شانی جەیمی ڤاردی ناوی خۆیان لە باشتریەناكانی پریمەر لیگ نووسیوەتەوە.
ریاز ئه‌م وه‌رزه 15 گۆڵی تۆماری كردووە و 10 ئەسیستیشی ھەبووە، زۆربەی جاریش چاودێرانی وەرزشی دەڵێن كاریگەری ریاز لە كاریگەری جەیمی ڤاردی گۆڵكاری یانەكە زیاترە ، چونكە ئەم لاوە جەزائیریە ئەوەندەی گۆڵ دەكات، ئەوەندەش گۆڵ دروست دەكات.
ریاز یاری بۆ ھەڵبژاردەی جەزائیریش كردووە، ئاستبەرزی ئەم یاریزانەیش، كێشەی لە نێوان یانە گەورەكان دروست كردووە، ئێستا یانەكانی ریال و بارسێلۆنا ھەردوولا چاویان لەسەر ریاز مەحرەزە.