چه‌كدارێكى داعش: ئه‌ميره‌كان له گرووپ چات وێنه‌ى ژنه ئێزدييه‌كانيان ده‌گۆڕييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دابه‌شكردنى ژنانى ئێزدى و هه‌ڵبژاردنى جوانترينيان له لايه‌ن به‌رپرسانى داعشه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن به‌و ژنانه له گرووپ چاتى تايبه‌ت به به‌رپرسه‌كانى داعشدا يه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى كه ئه‌بو وه‌ليدى تونسى تووشى شۆك كردووه و به‌و هۆيه‌وه بڕياريداوه واز له داعش بهێنێت و خۆى راده‌ستى جه‌يشى حوڕ بكات. يه‌كه‌مجاره ورده‌كارى ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ى داعش به ژنانى ئێزدييه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش ورده‌كارى زۆرترى خستووه‌ته‌ڕوو
جيابوونه‌وه
به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ى روويانكردووه‌ته ناو داعش، به پاڵنه‌رى جياجيا بوونه‌ته چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه، هه‌ندێكيان خه‌ونيان به گه‌ڕانه‌وه‌ى خيلافه‌ت و به‌رگريكردن له چه‌وساوان و رزگاركردنى زه‌وى موسڵمانان بينيوه، به‌ڵام كاتێك چوونه‌ته ناو واقيعه‌كه و له‌گه‌ڵ داعش ژياون، تووشى داڕووخانى ده‌روونى بوون و هه‌وڵيانداوه له‌و رێكخراوه جيا ببنه‌وه.
يه‌كێك له هۆكاره دياره‌كانى جيابوونه‌وه و پشتكردنه داعش، ئه‌و مامه‌ڵه تونده‌ى داعشه كه له‌گه‌ڵ موسڵمانانى نا داعشييدا ئه‌نجامى ده‌دات.
هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و تاڵانكارى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵك و موڵكى گشتييدا له لايه‌ن به‌رپرسانى رێكخراوه‌كه‌وه، دڵى زۆرێك له گه‌نجه‌كانى سارد كردووه‌ته‌وه.
به‌شێك له‌وانه‌ى له سياسه‌تى داعش رازى نيين، ده‌ڵێن راكردن له ده‌ست داعش له مه‌حاڵ مه‌حاڵتره و هه‌ندێكيش پێيان وايه راكردن چاره‌سه‌رى كۆتايى نييه. به‌شێكيشيان له تۆڵه‌ى ئه‌و رێكخراوه ده‌ترسن.
ئاشنابوون به چيرۆك و ئه‌زموونى ئه‌و جۆره كه‌سانه روويه‌كى ديكه‌ى داعش پيشان ده‌دات.
راوكردنێكى مه‌به‌ستدار
حه‌مزه‌ى ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ره‌تيكرده‌وه ناوى راسته‌قينه‌ى خۆى ئاشكرا بكات و هه‌روه‌ها هيچى له باره‌ى ئه‌و رێگه‌يه‌شه‌وه نه‌گوت، كه لێيه‌وه توانيبووى له ده‌ستى داعش رابكات. ئه‌و ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ى گوت: له فه‌لووجه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا له‌دايكبوومه.
حه‌مزه له باسى گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه‌يدا باسى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه كرد و گوتى: سه‌ره‌تا به نه‌رمى له‌گه‌ڵ هه‌موواندا مامه‌ڵه‌يان ده‌كرد. كه‌سيان ناچار نه‌ده‌كرد، بچێته ريزى چه‌كداره‌كانه‌وه. به رێگه‌ى جياجيا كاريان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، خه‌ڵك ئه‌وانى خۆش‌بووێت و په‌يوه‌ندييان پێوه بكات. بۆنموونه به هه‌ر كوێيه‌كدا ره‌تبووبان ده‌يانپرسى چيتان پێويسته. له زۆر رووه‌وه ده‌يانويست هاوكارى خه‌ڵك بكه‌ن. له رێگه‌ى نوێژ و چالاكييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به‌خشين و پێشكه‌شكردنى هه‌ندێك خزمه‌تگوزارييه‌وه كاريان بۆ ئه‌وه ده‌كرد وێناى خۆيان جوان بكه‌ن. له دواى نوێژه‌كان كۆده‌بوونه‌وه و ده‌يانپرسى چۆن كۆمه‌ڵگه باشتر بكه‌ين و قورئان و فه‌رمووده‌كانيشيان وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌ك بۆ كاره‌كانيان ده‌خسته‌ڕوو.
جگه له‌و كارانه، داعش پێشبڕكێى ئاينيى سازده‌كرد و حه‌مزه يه‌كێك له‌و گه‌نجانه بووه، جارێكيان له كێبڕكێيه‌كدا توانيبووى 300 هه‌زار دينارى عێراقى وه‌ك خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێكى به‌هێز بووه بۆ حه‌مزه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرتر هۆگرى چه‌كدارانى داعش ببێت و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵدا درووستبكات. ئه‌وه‌ش واى له حه‌مزه كردبوو، له‌گه‌ڵ دايك و باوكييدا شاره‌كه به‌جێنه‌هێڵێت، هه‌رچه‌نده باوكى زۆر ئامۆژگارى كردبوو، به پاره فريو نه‌خوات و سه‌ره‌نجام تووشى كێشه‌يه‌ك ده‌بێت ده‌رچوون لێى ئه‌سته‌م ده‌بێت.
چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
حه‌مزه دايك و باوكى به‌ڕێده‌كات و به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان ده‌داتێ دواى چه‌ند رۆژێك له چوونيان ئه‌ويش ده‌چێته به‌غدا، به‌ڵام بڕيارى خۆى ده‌گۆڕێت و ده‌چێته ريزى داعشه‌وه و ده‌بێته ئه‌ندامى كه‌تيبه‌يه‌كى سه‌ربازى له فه‌لوجه و له‌وێ ده‌ست به مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى ده‌كات.
دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌تيبه‌يه‌كى ديكه له ده‌ره‌وه‌ى فه‌لوجه. له‌وێ مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى پێده‌كرێت. فێرى چۆنێتى شه‌ڕ و به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كرێت.
دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، داعش ده‌يگوازێته‌وه به ره‌ققه، كاتێك له سنوور ده‌په‌ڕێته‌وه هه‌ستێكى تايبه‌تى ده‌بێت، كاتێك ده‌بينێت ئه‌وه‌ى سه‌د ساڵه سنوور بووه، ئێستا تێكشكێنراوه. ئه‌و وێنا جوانه له هۆشى حه‌مزه‌دا به‌رده‌وام ئاماده‌يى هه‌بوو. تا رۆژێكيان فه‌رمانده‌كه‌ى داواى لێده‌كات چه‌كه‌كه‌ى ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى كوشتارى ژماره‌يه‌كى زۆرى هاووڵاتييان بكات، كه به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى حكومه‌ت ده‌ستگيركرابوون. تووشى شۆك ده‌بێت كاتێك ده‌بينێت ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى بڕياره گوله‌باران بكرێن، كه‌سوكار و ناسياوى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ينه. به فه‌رمانده‌كه‌ى ده‌ڵێت ئه‌وانه شيعه نيين. كاره‌كه به‌وه كۆتايى دێت، كه فه‌رمانده‌كه، بڕيار ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه به ده‌ستى چه‌كدارێكى بيانى بكوژرێن.
13 ژنى ئێزدى
ئه‌و رووداوه به ته‌نيا نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى حه‌مزه داعشى له‌به‌ر چاو بكه‌وێت، رووداوێكى ديكه‌ش روويدا، كاتێك خۆى و ژماره‌يه‌ك له جه‌نگاوه‌ره هاوڕێكانى گرووپێك ژنى ئێزدييان پێ دران، كه ژماره‌يان 13 ژن بوو، پێيان راگه‌يه‌ندرا ئه‌وانه وه‌ك كه‌نيزه‌ك و بۆ تێركردنى حه‌زه‌كانيان به‌كاربهێنن، ئيدى حه‌مزه گومانى زياترى له باره‌ى راستينه‌ى ئه‌و رێگه‌يه بۆ درووستبوو. دواى ئه‌و رووداوه، حه‌مزه بڕياريدا رابكات و ريزى داعش به‌جێبهێڵێت.
هه‌رچه‌نده بير‌ى لێكردووه‌ته‌وه راكردن له داعش ئه‌سته‌م بووه. چونكه متمانه‌ى به هيچ كه‌سێك نه‌بووه له ريزى داعشدا. شه‌وێكيان به ڤايبه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێيه‌كى كۆنى خۆى ده‌دوێت و ئه‌و رێنمايى ده‌كات. بۆيه له دره‌نگانى شه‌ودا، له كاتى ئێشك گرتندا خاڵى ئێشكگرتنه‌كه‌ى به‌جێده‌هێڵێت و دواتر راده‌كات. دواى پێنج رۆژ ده‌گاته ناوچه‌يه‌كى ئارام. ئه‌و هێنده ترسى له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى داعشه، هێشتا ناتوانێت زۆر شت له باره‌ى ناسنامه‌يه‌وه بدركێنێت.
ژنه جوانه‌كان بۆ خۆيان گلده‌ده‌نه‌وه
ئه‌بو وه‌ليد تونسى، يه‌كێكى ديكه‌يه له چه‌كدارانى داعش و به‌رپرسى دارايى بووه له نه‌خۆشخانه‌ى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كانى ره‌ققه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: هۆكارى سه‌ره‌كى جيابوونه‌وه له داعش، ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌يه كه فه‌رمانده‌كان ده‌يكه‌ن، تا راده‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك قسه له قسه‌ى فه‌رمانده‌يه‌كدا بكات، راسته‌وخۆ ده‌كوژرێت. هه‌ربۆيه ئه‌بو وه‌ليد وازى له داعش هێناوه و خۆى راده‌ستى جه‌يشى حوڕ كردووه.
تونسيى، له چاوپێكه‌وتنێكى تۆماركراودا ورده‌كارى ئه‌و رووداوانه باسده‌كات كه به چاوى خۆى بينيويه‌تى و باسى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له ريزى به‌رپرسانى داعشدا ده‌كات.
ديارترين ئه‌و گه‌نده‌ڵييانه‌ى له ناو به‌رپرسانى داعشدا بڵاوبووه‌ته‌وه، په‌يوه‌سته به كچان و ژنانى ئێزدييه‌وه.
به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كداره، به‌رپرسانى داعش، جوانترين ژنى ئێزدى بۆ خۆيان گلده‌ده‌نه‌وه. مامه‌ڵه‌يه‌كى نامرۆڤانه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ى رووكاريان زۆر به‌رچاو نييه، ده‌يانخه‌نه بازارى كۆيله‌فرۆشييه‌وه بۆ چه‌كداره‌كانى ديكه.
چۆن مامه‌ڵه‌يان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
له باره‌ى چۆنێتى كڕين و فرۆشتنى ژنه به‌رچاوه‌كانى ئێزدى، وه‌ليد تونسى ئاشكرايكردووه، به‌رپرسانى داعش، گرووپ چاتێكيان له تێليگرام درووستكردووه. ناويان لێناوه بازارى كۆيله‌فرۆشى، تێيدا وێنه‌ى ژنه‌كان بۆ يه‌كدى پۆست ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌يان له باره‌وه ده‌كه‌ن و نرخيان له‌سه‌ر داده‌نێن. هه‌ندێك كات نرخى ژنێك گه‌يشتووه‌ته 13 هه‌زار دۆلار. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له پاره و ئۆتۆمبێل و ماڵ و موڵكدا به‌رپرسانى داعش هه‌وڵى قۆرغكارى ده‌ده‌ن و چه‌كداره ئاساييه‌كانيش بێبه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر
له گه‌واهيدانى خۆي‌دا، ئه‌بو وه‌ليد باسى له‌وه كردووه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى روويان له نه‌خۆشخانه ده‌روونييه‌كه كردووه، چه‌كدارى داعش بوونه و داواى مادده‌ى هێوركه‌ره‌وه و بێهۆشكاريان كردووه. زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه داواى ده‌رمانى ترامادۆڵ و حه‌پى بێهۆشكارى وه‌ك هيرۆينيان كردووه. هۆكارى ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك يه‌كێك له چه‌كداره‌كان بريندار ده‌بێت، به‌رپرسه‌كان مادده‌ى بێهۆشكارى زۆرى پێده‌ده‌ن و ئيدى تا چاكده‌بێته‌وه خوو به به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌گرێت و دواتر به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێت.
مێشكيان ده‌شۆنه‌وه
رۆژنامه‌يه‌كى بريتانى وتوێژى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كردووه، كه وازى له رێكخراوه‌كه هێناوه و به ناوى موراد خۆى ناساندووه.
موراد باسى ئه‌وه‌يكردووه، چه‌كدارانى داعش به سه‌دان بريتانى و ئه‌وروپاييان له سووريا كۆكردووه‌ته‌وه و مه‌شق و راهێنانيان پێكردوون بۆ ئه‌وه‌ى بيانێرنه‌وه وڵاته‌كانيان و شانه‌ى تيرۆريستيى درووستبكه‌ن و كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌و چه‌كدارانه ده‌خرێنه ژێر پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك، به جۆرێك چه‌كداره‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و راده‌يه‌ى شوێنێك له ئه‌وروپا و ئه‌مريكا ده‌ستنيشان بكه‌ن و خه‌ون به ته‌قاندنه‌وه‌ى ببينن، بۆنموونه زۆرێك له داعشييه ئه‌مريكاييه‌كان خه‌ون به ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆشكى سپى ده‌بينن.
هاوڕێكه‌ى ده‌كوژن
موراد باسى له‌وه‌شكردووه، هاوڕێيه‌كى هه‌بووه، ناوى سوڵتان شامى بووه و له سوپاى سووريا جيابووه‌ته‌وه و دواى ساڵێك و شه‌ش مانگ بووه‌ته يه‌كێك له چالاكانى ميديايى و يه‌كێك بووه له داواكراوانى رژێمى سووريا. به‌ڵام داعش ده‌يڕفێنێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى له نهۆمى خواره‌وه‌ى باره‌گايه‌كى داعشدا ده‌بينێت. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى موراد بير له راكردن له ناو داعش بكاته‌وه و هه‌وڵبدات خۆى بگه‌يه‌نێته توركيا.
ئه‌حمه‌د جبوورى يه‌كێكى ديكه‌يه له‌و راكردووانه. ئه‌و دانيشتووى گه‌ڕه‌كى سۆمه‌رى شارى مووسڵ بووه. كه داعش له حوزه‌يرانى 2014دا ده‌ستيى به‌سه‌ردا گرت. ئه‌حمه‌د، گوتى: دواى رزگاربوونمان له حوكمى تائيفى حكومه‌ت، بڕوام وابوو سه‌رخستنى داعش ئه‌ركێكى شه‌رعييه. به‌يعه‌تم دايه داعش و په‌يوه‌ندييم به دامه‌زراوه‌ى ئه‌لحيسبه له مووسڵدا كرد.
مامى داعش بووه
په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له په‌يوه‌ستى ئه‌حمه‌د به داعشه‌وه رۆڵيان هه‌بووه. مامى ئه‌حمه‌د به ئه‌بو ياسر ناسراوه و يه‌كێك بووه له به‌رپرسانى داعش له مووسڵدا. هه‌ربۆيه ئه‌حمه‌ديش حه‌زيكردووه بچێته ريزى داعشه‌وه. دواى 3 مانگ له مانه‌وه‌ى له ناو داعشدا ئه‌حمه‌د بۆچوونى گۆڕاوه. هه‌ندێك شتى بينيووه كه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ بۆچوونيدا.
له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵ و ماڵى نه‌يارانى داعش، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه موڵك و ماڵى گشتيى نه‌بوون، توند ره‌وتاركردن له پرسه ئاينييه‌كان و سه‌پاندنى په‌چه به‌سه‌ر ژناندا شتگه‌لێك بوون، كه ئاسان نه‌بوو پێيان رازى بم.
راكردن له دۆزه‌خ
به‌ڵام بيركردنه‌وه له راكردن و ده‌رچوون له دۆزه‌خى داعش، ئه‌سته‌م بووه، چونكه له مووسڵ راكردن له داعش سزاى كوشتنه. هه‌ربۆيه ئه‌و به ياوه‌رى خێزانه‌كه‌ى به بێ ئه‌وه‌ى به كه‌س بڵێت به رێگه‌يه‌كى لابه‌لاى خۆڵدا خۆى گه‌ياندووه‌ته رێگه‌ى به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى هيچ بازگه‌يه‌كى داعش و به‌و جۆره خۆى گه‌ياندووه‌ته به‌غدا. دواى گه‌يشتنى كه‌سوكارى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه رايكردووه و هه‌ربۆيه داعش ده‌ستيى به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌يدا گرتووه و فه‌رمانى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و خوێنى ئه‌وى حه‌ڵاڵ كردووه.
هێشتا ده‌ترسێت
دواى گه‌يشتنى بۆ به‌غدا، جبوورى روويكردووه‌ته توركيا بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بچێته بولگاريا و داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكات. گه‌واهيدانى تۆمار كراوه و وه‌ك يه‌كێك له راكردووان له ژێر ده‌ستى داعش هه‌ژمار ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له عێراق نه‌ماوه و له نزيكى ده‌سه‌ڵاتى داعش نييه، به‌ڵام هێشتا ده‌ترسێت. ئه‌و ده‌ترسێت له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ده‌ستگيرى بكه‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى داعش وێنه و زانيارى ئه‌وه‌ى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ويستوويه‌تى ريسواى بكات.
و: ئ.هـ