سامانه‌سروشتییه‌كان: مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی نیوه دابه‌زیوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، مانگی رابردوو تێكڕای هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ 350 هه‌زار و 67 به‌رمیل دابه‌زیوه.
سامانه‌سروشتییه‌كان گوتی: "كۆی گشتیی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی رابردوو گه‌یشتووه‌ته 303.9 ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌ش له نیوه‌ی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متره.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، مانگانه هه‌رێم پێویستی به 760 ملیۆن دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدا.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شی گوت: "مانگی رابردوو 70.9 ملیۆن دۆلاری له داهاتی نه‌وت داوه‌ته كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت".
له 17 مانگی رابردووه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك له رێی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی داهاتوودا كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ته‌واو ده‌بێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی: "ئه‌وان سه‌رقاڵی كاركردنن له بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم-جه‌یهان، له ماوه‌ی یه‌ك یان دوو رۆژی دیكه كاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه ئاشتیی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بكه‌م".
رۆژی 27 مانگی رابردووش وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووكی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستپێكردووه".
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا گوتی: "سه‌ره‌تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌هۆی رێوشوێنه كاتییه‌كانی ئه‌منی وه‌ستا، پاشان چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆڕییه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه".
لای خۆیه‌وه قسه‌كه‌رێك به‌ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان به‌رپرس بن له وه‌ستانی ئێستای هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و گوتی: "ئه‌و تۆمه‌تانه به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته شێواندنه‌ی كه ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی توركیا دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
زاگرۆس هیوا دوێنێ له قه‌ندیل به رۆیته‌رز راگه‌یاند: "چه‌كداران و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیانی 200 ملیۆن دۆلاری به هه‌رێم گه‌یاندووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، ئا: م.ح