عێراق و میسر تاوتوێی هاریكاریكردن له‌ گشت بواره‌كاندا ده‌كه‌ن

فوئاد مه‌عسووم سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌كا

K24 – هه‌ولێر:

فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانێكی سێ رۆژه‌ی بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ستپێكردووه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ باس له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی فوئاد مه‌عسووم به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌ داده‌نرێ و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی میسر بووه‌.

ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش پته‌وكردنی هاریكاریی نێوان میسر و عێراقه‌ له‌ گشت بواره‌كاندا، له‌ ته‌ك ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها قاهیره‌ و به‌غدا بۆ نه‌هێشتن و دژایه‌تیكردنی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا، باس له‌ هاریكاریكردن له‌ نێوانیاندا ده‌كه‌ن.  

سه‌رۆكایه‌تی میسر رایگه‌یاندووه‌: "بڕیاره‌ گفتوگۆكان باس له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و میسر بكه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ردوولا بارودۆخی عێراق و هه‌رێمایه‌تیی و نێوده‌وڵه‌تیی ده‌خه‌نه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ش باس ده‌كه‌ن كه‌ جێگای گرنگیی پێدانی هه‌ردوولایه". ‌

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی SPUTNIK ، و: م.ح