مێسی و كریستیانۆ بوونه هۆكاری مردنی كه‌سێك
K24 ـ هه‌ولێر
هه‌واڵی كوژرانی كه‌سێكی به ره‌گه‌ز نێجیری به‌هۆی مێسی و كریستیانۆوه بووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی راگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی جیهان.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ASـی ئیسپانیا، له وڵاتی هیندستان 2 كه‌س به‌هۆی دیاریكردنی باشترین یاریزان له نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕیان، دواتر یه‌كێكیان ئه‌وی تریان ده‌كوژێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كه‌سه كوژراوه‌كه ناوی (ئۆبینا میكایل)ـه و به ڕه‌گه‌ز نێجیرییه‌وه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه، ئه‌و له لایه‌ن هاورێیه‌كی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی كوژراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆلیسی هیندوستان كه‌وتووه، له كاتی ده‌مه‌قاڵی و شه‌ڕه‌قسه‌كه‌یان ئۆبینا په‌رداخێكی شووشه‌ی له هاوڕێیه‌كه‌ی گرتووه، هاوڕێیه‌كه‌شی بۆكسێكی لێ ده‌دات و ده‌یخاته سه‌رزه‌وی و پاره‌چه شوشه‌كه‌ش هه‌ڵده‌گرێت و ملی ئۆبینای پێ ده‌برێت.
ساڵانه هانده‌رانی وه‌رزشی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی خۆشه‌ویستی و لایه‌نگری ئه‌ستێره وه‌رزشییه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی له كاتی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا زۆر چیرۆك و ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕووده‌دات.