ئالێگری خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا
ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس خه‌لاتی بانكینای زێڕینی پێبه‌خشرا، كه ساڵانه ده‌درێت به‌باشترین راهێنه‌ر له ئیتاڵیا.
ئه‌لێگری سه‌ركردایه‌تی خانمه پیره‌كه‌ی كرد له بردنه‌وه‌ی خول و جامی ئیتاڵیای وه‌رزی رابردوو، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرترین ده‌نگ بۆخۆی كۆبكاته‌وه.
له راپرسیه‌كه‌دا 51 راهێنه‌ر به‌شدارییان كرد و تیایدا ئه‌لێگری 27 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، پێش ستیڤانۆ بیولی كه‌وته‌وه كه به ته‌نیا 7 ده‌نگ بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م.
جاری دووه‌مه ئه‌لێگری ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێشتریش ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی میلانی كرد له بردنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵی ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌روه‌ها جاری چواره‌می له‌دوای یه‌كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێت به‌و راهێنه‌رانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یوڤێنتۆس ده‌كه‌ن، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێدرا.