كه‌ركووك ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌

داوا ده‌كرێت ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانییان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ea51234c-9827-455e-9bb3-184877e5fa16/awarei%20ereb%20kerkuk.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی عەرەب بۆ کەرکووك, دانيشتووانى ئه‌و شاره‌ی نیگه‌رانكردووة, ئەگەرچی بەشێك لەو ئاوارانە ناوچەکانییان ئازادکراون, بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئەو خێزانانە لە کەرکووك ماونەتەوە.

بەوتەی ھاونشتیمانییانی کەرکووك ھەندێك لە ئاوارە عەرەبەکان خانوویان کڕیوە و لە ھەندێك فەرمانگەی حکوومەتیش دامەزرێنراون, ھەر بۆیە داوادەکەن پلان بۆ گەڕانەوەیان دابنرێت, چونکە بۆ داھاتووی شارەکەیان مەترسیدارە.

ژمارەی ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووك, کە لە شارەکانی ناوةڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون, زیاتر لە نیو مليۆنی تێپەڕاندووە, بەو پێیەش بێت لە دوای دھۆك کەرکووك لە ریزبەندی دووەمە.

ئێستا ئەگەر چی بەشێکی زۆری ناوچەکانییان ئازادکراون, بەڵام ئەوان ناگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان, بەپێی وتەی ھاونيشتیمانیانیش ئاوارە عەرەبەکان خانوویان لەکەرکووك کڕیوەو لە چەند فەرمانگەیەکیش دامەزرێنراون, ھەربۆیە مانەوەیان بەمەترسی دەزانن بۆ داھاتووی شارەکەیان.

به‌ گوێره‌ی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق, ھەر ھاوڵاتییەك بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ھەر پارێزگایەك نیشتەجێبوو, مافی مانەوەی ھەمیشەیی پێدەدرێت و دەبێتە خەڵکی ئەو شارە, بەرپرسێکی ئیداری شارەکەش سەرەڕای نیشاندانی مەترسی, بەپێویستی دەزانێت رێگری لە دووبارە تەعریبکردنەوەی کەرکووك بکرێت.

ئەگەر چی کەرکووك بەردەوام خاڵی ناکۆکی نێوان کورد و حکوومەته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بووە, بەڵام وەك ھاونشتیمانییان ده‌ڵێن، چەندینجار دەرفەتی زێڕین بۆ کورد ھاتووه‌تە پێشه‌وه‌، بۆ ئەوەی ئەو شارە بگەڕێنێتەوە سەر کوردستان, بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە سوود له‌م ده‌رفه‌تانه‌ وه‌ربگیرێت.