خه‌سرۆ گۆران: عه‌بادیی ئاره‌زوو ده‌كا گۆڕانكارییه‌كی گشتگیر بكا
K24 – هه‌ولێر:
خەسرۆ گۆران سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگه‌یاند، عه‌بادیی ئاره‌زوو ده‌كا گۆڕانكارییه‌كی گشتگیر بكا.
خەسرۆ گۆران به كوردستان24 گوت: "حەیدەر عەبادیی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ گۆرانكارییەكی گشتگیر بكا، ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئه‌مه تاچه‌ند ده‌چێته‌سه‌ر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "عه‌بادیی گوتی هه‌موو لایەنەكانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعە رازیی بوونه وه‌زیره‌كانیان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "هه‌روه‌ها عه‌بادیی ئه‌وه‌شی گوت هه‌ر 5 وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیی هێزه‌كانی عێراقی سوننه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان ئاماده‌ن راده‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی بكه‌ن".