شڤان په‌روه‌ر: هه‌موومان شانازى به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
ھونەرمەندی ناسراوی كورد شڤان پەروەر، بەرەكانی جەنگی لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بەسەركردەوە و رايگه‌ياند، هه‌موومان شانازى به پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانييه‌وه ده‌كه‌ين.
هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كه به هونه‌رمه‌ندى پێشمه‌رگه و ئه‌ده‌بياتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م له سه‌ر كورد ناسراوه و له قۆناغى خه‌باتى شاخدا سروود و گۆرانييه‌كانى ببونه بزوێنه‌رى گيانى به‌رخودانى كوردايه‌تى، سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌و له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، ھێزی پێشمەرگە بە خوێنی خۆیان كوردستانیان لە مەترسیەكانی داعش پاراستووە.
گوتيشى: پێشمەرگە كارێكی وای كردووە كە ھەموو كورد‌و جیھان شانازی پێوە بكەن.