"ئۆپیك ده‌خوازێ نرخی نه‌وت بگاته نزیكه‌ی 50 دۆلار"
K24 – هه‌ولێر:
گاری رۆس دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای بێرا بۆ راوێژكارییه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه رایگه‌یاند، گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ران له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت (ئۆپیك) باس له نرخی نوێ بۆ نه‌وت ده‌كه‌ن كه بگاته نزیكه‌ی 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز گاری رۆس گوتی: "به هاتنی كۆتایی ساڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی نه‌وت له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له ئۆپیك، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌وه نزیكه‌ی 50 دۆلار".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: "رۆس یه‌كێكه له كه‌سه زۆر به تواناكان بۆ پێشبنیكردنی ئاڕاسته‌ی نرخه‌كان له كه‌رتی نه‌وتدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه له راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئۆپیكدا".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای بێرا گوتیشی: "وڵاتانی ئۆپیك نرخێكیان ده‌وێ بگاته 50 دۆلار بۆ (به‌رمیلێك)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مای نوێی نرخه‌كانی نه‌وت له جیهاندا".
گاری رۆس یه‌كێك بوو له نێو ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی شرۆڤه‌كاران كه پێشبینیان كردبوو له 2014 ئۆپیك بڕیارێك ده‌ربكا و رێگا بدا نرخه‌كانی نه‌وت دابه‌زێ.
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا له‌و كاته‌ی پێشبینییه‌كانی نشووستیان هێنا كاتێك نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ نزیكه‌ی 60 دۆلار بووژایه‌وه، له چه‌ند مانگی رابردوودا رۆس چووه پاڵ ئه‌وانی دیكه وه‌ك بانكی گۆڵدمان ساكس و زیاتر ره‌شبین بوون.
گاری رۆس له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا پێشبینی كرد: "نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له مانگی شوباتدا بگاته كه‌متر له 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".
له‌وه‌ته‌ی نرخه‌كانی نه‌وت له 100 دۆلار كه‌متربوونه‌ته‌وه، شرۆڤه‌كاران و بازرگانان و به‌رپرسه جێبه‌جێكاره‌كان به زه‌حمه‌تی داده‌نێن خاڵێك دیاری بكه‌ن بازاڕ له‌و خاڵه‌دا جێگیربێ.
كه‌چی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ئاڕاسته‌یه‌كی روون له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه، بازاڕه‌كان هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی نا ئاسایی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
به‌رپرسان له ئه‌ندامانی ئۆپیك ئه‌وانه‌ی هه‌ژموونیان له‌و رێكخراوه‌دا كه‌متره وه‌ك وڵاتانی ڤه‌نزوێللا و ئه‌نگۆلا ناوه ناوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه: "نرخه‌كان له ده‌وروبه‌ری 70 بۆ 80 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل ده‌بێ".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كان له كه‌نداو به شێوه‌یه‌كی گه‌وره خۆیان به دوورگرتووه "هیچ نرخێكی نوێ به ئاشكرا" دیاریی بكه‌ن.
و: م.ح