به‌ڤيديۆ.. كچه‌كه‌ى كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) "RT" گرته‌يه‌كى ڤيدۆيى بڵاوكردووته‌وه كه تێدا رووداوێكى هاتووچۆى مه‌ترسيدار له‌شارى "تاى زه‌وى چينى" ده‌خاته‌ڕوو، كاتێك ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگرێك له‌كاتى پێچكردنهوهى به‌لاى ده‌ستى راستدا، ماتۆرسكيلێك كه باوك و كچێكى پێنج ساڵانى له‌سه‌ر بووه، به‌جۆرێك ماتۆرسكيلهكه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ژێر بارهه‌ڵگره‌كه، باوكه‌كه هه‌وڵى رزگاركردنى ده‌دات به‌ڵام ناتوانێت.
هه‌رچه‌نده له‌دواجاردا بارهه‌ڵگره‌كه ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كچه‌كه به‌سه‌لامه‌تى دێته ده‌ره‌وه.