به‌هۆی "جریوه‌یه‌ك" له توويته‌ر چوار ساڵ به‌ند ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوێت، سزای چوار ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر چالاكێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
ئه‌حمه‌د فازڵ، چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تیش تویته‌ر، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوه‌یت، له‌سه‌ر تویتێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سزای چوار ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دادگاكه تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كوه‌یتى خستووه‌ته پاڵ ئه‌و چالاكه و به گوێره‌ی ئه‌و بڕگه و مادانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێده‌رچووه، تۆمه‌تباره‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاره‌كه بدات و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌وه‌كه بكات.
تادێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتنی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ند ده‌كرێن, زياتر ده‌بن، رێكخراوی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌و وڵاته ده‌كات، "به‌ندكراوانی را" ئازاد بكات، وه‌ك رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌م كارانه كوه‌یت به‌ره‌و سه‌ركوتكاری زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت".
ئه‌و رێكخراوه له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا به‌لای كه‌مه‌وه 94 كه‌س، كه ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كردووه، یان ده‌ستگیركراون، یان به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر، وه‌كو سووكایه‌تی به میری وڵات و به‌رپرسه دیاره‌كانی حكوومه‌ت، رووبه‌ڕووی دادگاكان كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: AFP