پێشانگایەكی ئێران لە ھەرێمی كوردستان نیگەرانی لێكەوتەوە

وەزارەتی رۆشنبیری: تابلۆكانمان پێ لادان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2b9e875e-0cda-4874-9f79-022e83dae310/eran%20pishanga.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لە پێشانگایەكی ئێراندا لە ھەولێر چەند تابلۆیەك دژ بە ئەمریكا ھەڵدەواسرێن، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشبیری رایگەیاند، ئەو تابلۆیانەی بەدەر بوون لە رێككەوتنی نێوانمان پێمان لادان.

ژمارەیەک تابلۆ لە نێو پێشانگای کتێبی ئێران لە شاری هەولێر کە دژی ئەمەریکا بوون کێشە دەخاتە  نێو وەزارەتی رۆشنبیری و پێشانگاکە دواتر تابلۆکان هەڵدەگرین، بە گوێره‌ی بەدواداچوونەکانی (کوردستان24) ئەو تابلۆیانە باسی لە پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و داعش و سیاسەتی ئێران دژی ئەمەریکا دەكرد، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە ئەوە پشتراست دەکاتەوە.

لەو بارەیەوە عەلی شەمسی، سەرپەرشتیاری پێشانگای كتێب لە ھەولێر بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ئەو تابلۆیانە باسیان لە تاوانەكانی ئەمریكا و داعش و بابەتی تەكفیری دەكرد، تابلۆكانمان كۆكردەوە و ئێستا لە كۆگاكە دانراون، ئێمە ھیچ كێشەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری نییە

لەم پێشانگایەدا لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کاریکاتێر دژی ئەمەریکا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نمایش کرابوون، بەڵام دوای  دروستبوونی و دەنگی ناڕەزایەتی  ئەو کاریکاتێرانە هەڵگیراون.

فەرهەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە (كوردستان24)ی گوت: "بەپێی رێنماییەكانی ئێمە ھەموو ئەو كارانەی كە ھانی توندوتیژی و دووبەرەكی دەدەن فلتەری بكەین  و سەرچاوەكانی ببینین، ئەوەی كراوە كارێكی ئەوەندە گەورە نییە، بەڵام ئەوانەی بەدەربوون لە رێككەوتنی نێوانمان پێمان لادان.

داڕشتنەوە: ھ . م