لە روحای باكووری كوردستان ژنان وەك نموونەی بنیادنان پیشاندەدرێن

ژنانی باكووری كوردستان دەیانەوێت روانینی كۆمەڵ لەھەمبەر ژن بگۆڕن و كۆمەڵ ناچار بكەن دان بەھێز و تواناكانی ژنان دا بنێ.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/50c57fb9-1932-46d1-aefc-9737e22594c1/Proje%20Jinan%20Li%20Ruha.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لەگوندی تولمەنی سەر بە روحای باكووری كوردستان ژنان بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەك رووبەڕووی ناڕەزایی  66 پیاوی بنەماڵە دەبنەوە و لەكۆتاییدا پڕۆژەكە سەركەوتووانە دادەمەزرێنن و دەست بە بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكەن.

سونا راست گەلدی سەرۆكی رێكخراوی ھاوكاری ژنان سێ ساڵ بەرلەئێستا لەگوندی تولمەنی سەر بە روحا  بە بێ ھیچ كۆڕ و سیمینارێك و بەبێ ھیچ قسەكردنێك رێز و بەھای ژنی لەنێو كۆمەڵی دەوروبەرەكەی خۆیدا بەو پڕۆژەیە زیندوو كردەوە و، ژنی وەك نمونەی داھێنان و بونیادنان پیشاندا.

ئەو ڕێكخراوە لەژنان پێكھاتووە، سی ئەندامیان ھەیە، سەرەتا لەبەرھەم ھێنانی شیرەوە دەستیان پێكر، بەڵام داھاتەكەی وەك پێویست نەبوو، ئێستا كاوڕەبەخێو دەكەن، بۆ بەرھەمھێنانی گۆشت.

بەلەبەر چاوگرتنی تایبەتمەندیە كۆمەڵایەتیەكانی ناوچەی روحا، راست گەلدی دەستی بۆ كارێكی سەخت بردووە، بەڵام ئەو سوورە روانینی كۆمەڵ لەھەمبەر ژن بگۆڕێ و كۆمەڵ ناچار بكات دان بەھێز و تواناكانی ژنان دا بنێ.

سونا راست گەلدی دامەزرێنەری پڕۆژەكە دەڵێت: "من كەسێكم كە لەگوند لەدایك بوومە و مەزن بوومە، حەزیش ناكەم لەگوندەكەم دابڕێم، زۆر بەتامەزرۆوە دەستم بەو پڕۆژەیە كرد، بەڵام سەرەتا ڕەنگدانەوەی كۆمەڵ لەجێدا نەبوون، ئێستا كەمێك باشترە و خەڵكەكە دەستخۆشیمان لێ دەكەن و دەڵێن ئێمەش دەمانەوێ پڕۆژەیەكی بەو جۆرە دروست بكەین".

بەو پڕۆژەیە داھاتێكی مام ناوەندی بۆ سی خێزان بەدەست ھات و كاریگەری راستەوخۆی لەسەر زیادكردنی رێژی گۆشتی سوور لەدەڤەرەكەدا ھات و لەھەمبەریشدا تەنھا رۆژێ چەند خولەكێك بەر ژنێك دوان دەكەوێ تا پێداویستیەكانی ئەو ئاژەڵانە دابین بكەن و كەمێكیش لەژێر فشاری دەروونی نێوان چوار دیواری ماڵ دووربكەونەوە و، پشویەكیش بدەن.

 داڕشتنەوەی: ش، م