نەتەوەیەكگرتووەكان: پەناخوازانی ژن رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە

K24 - ھەولێر:
بهرپرسێكی رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان دهڵێت، ژمارەیەكی زۆری پەناخوازانی ژن رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە.
سابینا فرەیەزەر بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە پهناخوازانی ژن لەرێگهی چوونیان بۆ ئەوروپا رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.
ھەروەھا ئەو بەرپرسەی رێكخراوای نەتەوەیەكگرتووەكان دەشڵێت: لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە یەك ملیۆن پەناخواز گەیشتوونەتە ئەوروپا، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 4 ھەزار كەسیان تەنیا لە دەریای ئیجە خنكاون، زۆربەی خنكاوەكان ژن و منداڵن.
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی شپیگەلی ئەڵمانیا لە زاری بەرپەرسانی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، لە 60% ئەو پەناخوازانەی گەیشتوونەتە ئەڵمانیا ژنن، ھەروەھا ئاماژەی بەوەدابوو كە زۆرینەی ژنانی پەناخواز لە رێگەی گەیشتنیان بە سنوورەكانی رۆژئاوا رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.
بەھۆی شەڕ و نا ئارامیەكانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا شەپۆڵێكی گەورەی كۆچبەری رووی لە وڵاتانی ئەوروپاكردووە، بە گوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوانی مافی مرۆڤ زۆربەی كۆچبەرەكان ژن و منداڵن.
سەرچاوە: حوریەتی توركی، داڕشتنەوە: ش، م