فراكسیۆنەكان تاوتوێ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەن

"لەو كۆبوونەوەیە باس لە فشارەكان دەكرێت"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/46895758-27dd-41d3-8d8c-c4886c4aa310/kobunaway%20sarok%20fraksionakan.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بە مەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، جارێكی دیكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبنەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەوە دەخاتەڕوو، باس لە فشارەكانیان دەكەن بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكان بڕیار لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بدەن.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) شوان قەڵادزەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی رابردوو دەفەتدرا لاث فراكسیۆنەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی خۆیان قسە بكەن، ئەمڕۆ كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین لە چی كۆدەنگ دەبین، پێشنیاز ھەیە كە پەرلەمانتاران فشار بكەن".

گوتیشی: "لەو كۆبوونەوە بڕیارە كۆمەڵێك پێشنیاز بخرێنەڕوو بۆ دروستكردنی فشار لەسەر لایەنە سیاسییەكان، بۆ نموونە پەرمانتاران مان بگرن و فشار بكەن و ھەوڵی كاراكردنەوەی پەرلەمان بدەن و داوا بكرێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرنامەی كار پێشكەش بكات، ئەمانە ھەموو فشارن بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكان بجوڵێن، كۆبوونەوەیەكی بەرھەمدار ئەنجامبدەین".

پێشنیازی بۆ ئەندامانی پەرلەمان كرد: " لە ساڵیادی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە لە ھەولێر یان لە ھەڵەبجە كۆببنەوە كۆمەڵێك بڕیار بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بدەن".

لە ماوەی دوو ھەفتەدا ئەمە دووەم كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانە، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان.