بە ڤیدیۆ.. فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعش بۆردومان دەکەن
K24-هەولێر
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعشی لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا بڵاوکردەوە، تێیاندا دەردەکەوێت چۆن فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی مۆڵگەکانی داعش خاپوور دەکەن.
ئا: ئا ، ف
گرتەی ڤیدیۆیی بە ئامانجکردنی ئەمبارێکی چەکی داعش لە شارۆچکەی فەللوجە لە رۆژئاوای عێراق.
گرتەی ڤیدیۆیی بە ئامانجکردنی حەشارگەی پارەکانی داعش لە مووسڵ.
گرتەی ڤیدیۆیی بە ئامانجکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت و گازی داعش لە شاری دێرولزوور لە سووریا.
گرتەی ڤیدیۆیی بە ئامانجکردنی چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە شاری حەسەکە لە سووریا.