تەنھا لە10% ئافرەتان لە ژاپۆن پلەی بەرێوەبەریان ھەیە
K24- ھەولێر:
ژاپۆن وڵاتێکی پێشکەوتووە لە ھەموو بوارێکەوە بەڵام ئێستا دەیەوێت کار پێکردنی ئافرەتان لە کەرتە حکوومی و تایبەتەکاندا زیادبکات، چونكە تەنھا لە 10% ئافرەیانی ژاپۆن پلەی بەڕێوەبەریان ھەیە.
ژاپۆن وێنەیەكی باشی نیە لە پێشکەوتنی ئافرەتانی ئەو وڵاتە لە کەرتەکانی بازرگانی و ئابووریی دا بە گوێرەی دواھەمین ئامار لە نێوان 154 وڵاتدا لە ریزبەندی 101 وڵات دێت و ھەر ئەمەش وای کردووە حکوومەت ھەنگاوی جدی بدات.
ھەندێک ئاماری پێشکەوتن روویان داوە، ئێستا ئافرەتانی ژاپۆن لە ھەموو کەرتێک دا کاردەکەن تەنانەت پێش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووە، بەڵام بەرێوەبەر و پۆستی بڵند بە ئافرەت نادرێت، تەنھا لەسەدا 10% ئافرەتان لە ژاپۆن پلەی بەڕێوەبەریان ھەیە.
حكوومەتی ژاپۆن چەند ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا لە ماوەی 10 ساڵدا كاركردنی ئافرەتان لەو وڵاتە 4.57% بۆ 8.67% زیادیكردووە، بەتایبەت لە پۆستە باڵاكاندا ئەمەش وێنەیەكی باشی نەداوەتە ژاپۆن لە جیھاندا.
ھەرئەمەش بووە ھۆكاری ئەوەی ئینزۆ ئابێ، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن پرۆژەیەکی بە ناوی درەوشانەوەی ئافرەتان راگەیاندووە: ئامانج لە پرۆژەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە زیاتر کارکردنی ئافرەتانە لە کەرتەکانی بازرگانی و ئابووریی و سیاسی دا.
"ئافرەتێك كە كارناكات لە ماڵەوەیە دەڵێت: "من خۆم رازیم بەو پلانەی حکوومەت ھەیەتی و دەیەوێت بیکات،بەلام لێرەدا کێشەیەک ھەیە کێشەکەش ئەوەیە رێگە چارەی چارەسەرکردنی ئەو كێشەیان دیاری نەکردووە"
ژاپۆن یەکێکە لە وڵاتە ھەرە بەھێزەکان لە بواری ئابووریی و سیاسی لە ئاسیادا بەڵام جیا لەوەی ئافرەتەکانیان بە دوای کاردا دەگەرێن ئێستا دایکی 170 ھەزار منداڵ چاوەڕوانی ئەوەن داھاتێکیان ھەبێت تا منداڵەکانیان لە داینگە ناونووس بکەن.
داڕشتنەوە: ش، م