به ڤیدیۆ.. لویس سوارێز گه‌ڕایه‌وه لیڤه‌رپوول
K24 ـ هه‌ولێر
سوارێز ماوه‌یه‌كی زۆر نییه كه ریزه‌كانی لیڤه‌رپوولی بۆ بارسێلۆنا جێهیشتووه و، به‌ڵام هێشتا بۆ بینینی یاریزانه هاوڕێیه‌كانی پێشووی تامه‌زرۆیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئه‌مرۆ سوارێز به هۆی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و یانه‌یه گه‌ڕایه‌وه لیڤه‌رپوول و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی لیڤه‌رپوول باوه‌شیان له‌یه‌كتردا.
سوارێز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8ـی ئاداری 2015، ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا به وێنه‌وه هه‌واڵی گه‌شتی سوارێزی بۆ لیڤه‌رپوول بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ساكۆ یاریزانی سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌بینرێت.
سوارێز پشووه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی به ده‌رفه‌ت زانی و له ئیسپانیاوه به‌ره‌و ئینگلته‌را و شاری لیڤه‌رپوول گه‌شتی كرد، راسته‌وخۆ سه‌ردانی كه‌مپی مه‌شق (مێلوود)ـی كرد كه تایبه‌ته به شوێنی راهێنانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول.
سوارێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه 26 گۆڵی بۆ یانه‌ی بارسا تۆمار كردووه و به جیاوازی ته‌نیا گۆڵێك له كریستیانۆی پێشه‌نگی گۆڵكاران دووره، ئه‌و له هاوینی 2014 به بڕی 75 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه.