فراكسيۆنى پارتيى: يوسف محه‌ممه‌د بۆ هه‌فته‌يه‌كيش نابێته‌وه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان

سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەڵام سەرجەم كۆبوونەوەكان بێ ئەنجام بوونە و لایەنەكان لەسەر چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، فراكسیۆنی پارتی رای وایە كاتی یوسف محەممەد وەك سەرۆكی پەرلەمان كۆتاییھاتووە و جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە، ھەڵسوراوێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەنێت، ئەوان كاتێك لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە كە پەرلەمان ئاسایی كرایەوە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fabf0333-cd3e-4814-a609-a56e7b5da33f/karakrdnaway%20perleman.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەڵام سەرجەم كۆبوونەوەكان بێ ئەنجام بوونە و لایەنەكان لەسەر چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، فراكسیۆنی پارتی رای وایە كاتی یوسف محەممەد وەك سەرۆكی پەرلەمان كۆتاییھاتووە و جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە، ھەڵسوراوێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەنێت، ئەوان كاتێك لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە كە پەرلەمان ئاسایی كرایەوە.

پەرلەمانی كوردستان، ھیچ كاتیك و تەنانەت لە شەڕی ناوخۆش بەقەد ئێستا بێ سەرۆكی بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆ كارا كردنەوەشی لایەنە سیاسيیەكان دەیان كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، بەڵام لەسەر چۆنیەتی كارا كردنەوەی نەگەیشتنە رێككەوتن.

به‌ راى ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان یوسف محەممەد نە بۆ ساڵێك و نە بۆ حەفتەیەكیش جارێكی ديكه‌ نابێتەوە بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

له‌ 12ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه‌ رێگرى له‌وه‌ كراوه‌ یوسف محەممەد وه‌ك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەوامی ئاسایی خۆی لەم بینایە بكات، بزووتنەوەی گۆڕانیش ھەر ئەو بە سەرۆكی یەكەم و كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان دادەنێت، ھەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەكەش رای وایە، تەنیا بڕیارێكی مەكتەب سیاسی پارتی بەسە بۆ ئەوەی پەرلەمان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنەكانی دیكە ئاماژە بەوە دەكەن، ئەم دۆخەی پەرلەمان وایكردووە ھەندێك لە لێژنەكان نەتوانن كارەكانی خۆیان بەتەواوی رایی بكەن، ئەندامێكی فراكسیۆنی سەوزیش ئاشكرای دەكات حزبەكەی رای وایە بێ مەرج سەرۆكایەتی پەرلەمان بگەڕێتەوە پاشان گەر ھەردوولا بیانەوێ با قسە لەسەر گۆڕانكاریيەكان بكەن.

ئێستا بەشێك لە فراكسیۆنەكانەكانی دیكەی پەرلەمان خۆیان وەك تەماشاكار دەبیین و رایان وایە یاریەكە بە تەنھا لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ماوەتەوە، ئەوان دەشڵێن باشترین ئەنجامی یاریەكە یەكسان بوونە، چونكە تاكە ئەنجامە میللەت پێی سوودمەند دەبێت.