ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كرێی خانووی كه‌مكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوویه‌وه و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و باڵه‌خانه و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی په‌سه‌ندكرد.
دوای به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی پێشنیار و بۆچوونی ئه‌ندامانی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به 27 ده‌نگ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێیه‌كانی په‌سه‌ندكرد، به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش كرێیه‌كان به رێژه‌ی 30% كه‌مده‌كرێنه‌وه.
دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم، ئه‌و بڕیاره ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شێك له هاووڵاتیانیش داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بڕیاره به‌دواداچوونی بۆ بكرێ و جێبه‌جێ بكرێ.
لاى خۆیه‌وه عیماد ره‌فعه‌ت بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان رایگه‌یاند: "ئه‌و ژماره تایبه‌ته 07509329041 بۆ سكاڵای هاووڵاتیان ته‌رخانكراوه".
گوتی: "هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێ به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و شوێنه بازرگانییه‌كان یان نرخی خۆراك، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه، دووه‌مجار به پێبژاردن سزا ده‌درێ، له كۆتاییدا بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێ".
په‌یامنێر: هێرۆ مه‌ولوودی
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح