كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیانی به داعش گه‌یاندووه
K24 – هه‌ولێر:
توانای سه‌ربازیی داعش درزی تێده‌كه‌وێ، پسپۆڕان ده‌ڵێن داعش كه پێشتر به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گرووپ ناوزه‌د ده‌كرا له مێژوودا، ئێستا به ده‌ست كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت ده‌ناڵێنێ.
رێكخراوی داعش سوودی له فرۆشتنی نه‌وت ده‌بینی، به‌ڵام بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا، زیانی زۆری به توانای به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن و پاڵاوتنی نه‌وتی داعش گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان: "له 2014 داعش رۆژانه نزیكه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مده‌هێنا".
به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: "داعش رۆژانه بڕی 1.6 ملیۆن دۆلاری له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وت"، ئێستاش زه‌حمه‌ته ئاستیی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و داهاتی نه‌وتی داعش بزانرێ.
ئه‌ندریاس كرێج پسپۆڕی سه‌ربازی له كۆلیژی كینگز له له‌نده‌ن ده‌ڵێ: "پێشبینی ده‌كرێ ئێستا داعش رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبێنێ".
به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كه سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كانی بڕینی پاره‌ی داعش ده‌كا، مانگی رابردوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته كاریگه‌ریی بۆردومانه ئاسمانییه‌كان به‌سه‌ر داعش دیاری بكرێ، به‌ڵام بێگومان ئه‌و بۆردومانانه توانای داعشیان له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت په‌كخستووه".
لوئه‌ی ئه‌لته‌ییب به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای وزه له عێراقیش گوتی: "بۆردومانه ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته هۆی پچڕانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه پشت به‌ستن پێی زه‌حمه‌ت بووه".
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌ندریاس كرێج پسپۆڕی سه‌ربازی له كۆلیژی كینگز له له‌نده‌ن: "بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت، داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ".
به پێی ئه‌و به‌ڵێننامه نهێنییانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دزه‌یان پێكراوه: "هه‌روه‌ها ئه‌مه وایكردووه داعش مووچه‌ی چه‌كداره‌كانیشی كه‌مبكاته‌وه".
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح