ھەڵەبجە...چەند بەرنامەیەكی رادیۆ تایبەت دەكرێن بە ئاوارەكان

چوار رۆژنامەنووس خۆبەخشانە خزمەت بە ئاوارەكان دەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bfbe9610-50a3-42bd-8ba4-c035d04b6527/Halbje%20Kempi%20Aware.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

زیاتر لە شەش هەزار ئاوارەی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێڕاق لە پارێزگای هەڵەبجە لە کەمپێکدا ژیان بەسەر دەبەن و چوار رۆژنامەنووسی خۆبەخش لە رێگەی رادیۆیەکی لۆکاڵی ناوچەکەوە، چەندین بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ ئاوارەکان پێشکەش دەکەن.

لە بارەی كارەكەیانەوە یەكێك لە بێژەكان دەڵێت: "بۆ پاڵپشتی ئاوارەكان وەك خۆبەشێك لەم رادیۆیە لە چەندین بەرنامەدا كاری بێژەری دەكەم، لە بواری ھونەری و ھەواڵی سیاسیی، ھەروەھا ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئاوارەكاندا".

جیا لە چەندین چالاکی هەمەجۆری هونەری، رێنمایی و بەرنامە تەندروستییەکانیش بۆ ئاوارەکان روون دەکرێنەوە، هیوا ئەحمەد، کە خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە گوتی: "من زیاتر بەرنامەی تەندروستی و رێنماییە تەندروستییەكان پێشكەش دەكەم، ھەوڵیش دەدەم لە رێگەی بەرنامەكەوە سوود بە ئاوارەكان بگەیەێنم".

گۆڕانكارییەكانی رۆژگار، زۆر جار هاوکێشەکان پێچەوانە دەکاتەوە، هەڵەبجەیە لە كۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیاباران کراو لەچەند کاتژمێرێکدا پێنج هەزار هاووڵاتی ئەم شارە شەهید کران.

سەرەڕای قەیرانی دارایی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، بەڵام بە گوێرەی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی مرۆیی، نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا ژیان بەسەردەبەن.