کەنەدا بڕیارێکی نوێی لە بارەی شەڕی دژی داعش دەرکرد

K24-هەولێر

پەرلەمانی کەنەدا بڕیاریدا شێوازی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا بگۆڕێ و لە بڕی بەشداریکردن بە فڕۆکەی جەنگیی لەو شەڕە سەربازی زیاتر بنێرێ.

پەرلەمانی کەنەدا لە دانیشتنی دوێنێیدا بڕیاریدا فڕۆکە جەنگییەکانی کە لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا بەشدارن بکشێنێتەوە و لە بڕی ئەوە سەربازی هێزە تایبەتەکەنای بنێرێ بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ مانگی رابردوو رایگەیاند کە وڵاتەکەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر جیهادییەکان لە سووریا و عێراق کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی ئەنجامی دەدات رابگرێ و شەش فڕۆکە جەنگییەکەی بۆ کەنەدا بگەڕێنێتەوە، لە بەرامبەردا ژمارەی سەربازانی هێزە تایبەتەکەی سێ هێندە زیاتر بکات کە دەکاتە 210 سەرباز بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق.

لە 17/2/2016 فڕۆکە جەنگییەکانی کەنەدا لە جۆری F18 دوا هێرشیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە نزیکی بەغدا ئەنجام دا.

بەڵام سەرەرای ئەم بڕیارە کەنەدا بەشدارە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە دوو فڕۆکەی چاودێریی و دوو فڕۆکەی گەیاندنی سووتەمەنیی لە ئاسمان.

سەرچاوە: AFP، ئا: ئا ، ف