لويد ئۆستن: رووسيا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له سووریا نامێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داواده‌كا له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكتر مه‌شق به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بكرێ، راشیگه‌یاند، رووسیا زۆر له سووریا نامێنێته‌وه.
جه‌نه‌رال لوید ئۆستن فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "ئامانج له مه‌شقپێكردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ دژایه‌تیكردنی داعشه، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكتر".
ئۆستن له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گوتی: "داوامكردووه به گرتنه‌به‌ری رێبازێكی دیكه، رێگا بدرێ هه‌وڵه‌كانمان له بواری ئاماده‌كردن و مه‌شقپێكردن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
ساڵی پار وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پلانی دانابوو مه‌شق و راهێنان به هه‌زاران چه‌كدار بكا، به‌ڵام به كردار ئه‌و پلانه نشووستیی هێنا، له سه‌ر گۆڕه‌پان ته‌نها مه‌شق و راهێنانی به ژماره‌یه‌كی بچووكی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد، دوای ئه‌مه‌ش پلانه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
جه‌نه‌رال ئۆستن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "به رای خۆم به‌بێ بوونی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، رووسیا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا ده‌ستپێكردووه".
جه‌نه‌رال ئۆستن هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه: "ئه‌گه‌ر رووسیا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له سووریا بمێنێته‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابوورییه‌كه‌ی ده‌بێ".
سه‌رچاوه: RTA له نۆڤۆستی، و: م.ح