عه‌بادی داوای هاوكاری له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادییه‌وه‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

عەبادی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی عێراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وه‌زیرانی وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ جۆزیف بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا، داوای لە واشنتۆن كردووە  بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان‌ و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكان ھاوكاریی بەغدا بكات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی رۆژنامەوانی عەبادی، ئەمڕۆ جۆ بایدن بە تەلەفۆن  پەیوەندیی بە عەبادییەوە كردووە و  باسی شەڕی داعش و كێشەی پەنابەرانیان كردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بایدن پشتیوانی ئەمریكای بۆ عێراق لەشەڕی دژی داعشدا دووبارە كرده‌وه‌، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باسی پێویستی زیاتری هەوڵە نێودەوڵەتیی و هەرێمییەکانیش  بۆ هاوكاریكردن و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان كراوە.