باڵيۆزى عێراق له يۆنان: چاره‌نووسى 53 په‌نابه‌ر ديار نييه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى عێراق له يۆنان رايگه‌ياند، تا ئێستا 78 هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان ژيانيان له‌ده‌ستداوه و 53 هاووڵاتى ديكه‌ى كۆچبه‌ر چاره‌نووسيان نادياره.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24دا باڵيۆزى عێراق له يۆنان غازى زێبارى رايگه‌ياند، به گشتيى له رێگه‌ى گه‌يشتن به ئه‌وروپادا 420 په‌نابه‌رى عێراقيى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
گوتيشى: سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا 78 هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستدا و 53 هاووڵاتى ديكه بێ سه‌روشوێنن.
روونيشيكرده‌وه، به كۆششى ئه‌وان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان توانراوه له سێ وه‌جبه و جارى يه‌كه‌م 17 ته‌رم و جارى دووه‌م 24 ته‌رم و جارى سێيه‌م 27 ته‌رم ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا به هۆى ره‌وشى خراپى ئابوورى و قه‌يرانه‌كانى ناوچه‌كه‌وه به لێشاو هاووڵاتييانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روويان له ئه‌وروپا كردووه.
له رێگه‌ى چوونيان بۆ ئه‌وروپا به سه‌دان هاووڵاتى له ده‌رياى ئيجه‌ى و ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست گيانيان له‌ده‌ستداوه.