كچێكی هیندی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر و ده‌سووتێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی هیندی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر، ده‌سووتێنرێت و به‌هۆی سووتانه‌كه‌شه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، به هۆی سووتانه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، پزیشكانیش رایانگه‌یاند، رێژه‌ی سووتانی له‌شی 90%ه، ئاشوانی كۆمار، پشكنه‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه به "فرانس پرێس"ی گوت: "به‌داخه‌وه پزیشكه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كه‌یان نه‌یانتوانی ژیانی ئه‌و كچه له مردن رزگاربكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و ته‌مه‌ن 19 ساڵه، ئێستا بۆ زانینی پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سه پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داوكراوه.
گوتیشی: "لاشه‌ی كچه‌كه له ژێر توێكاری پزیشكیدایه و چاوه‌ڕێی راپۆرتی پزیشك ده‌كه‌ین".
رۆژنامه‌كانی هیندستان له زاری باوكی ئه‌و كچه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه گێچه‌ڵی سێكسی به‌و كچه بكات، باوكی كچه‌كه، كه دانیشتووی گوندێكی هه‌رێمی ئه‌وتار برادشه له باكووری هیندستان، گوتی: "ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌و گه‌نجه‌مان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نزیك كچه‌كه‌مان نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه گێچه‌ڵ به كچه‌كه‌مان بكات".
چالاكوانه‌كانی مافی ژنانی ئه‌و وڵاته‌ش، پۆلیس تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه ئه‌و سكاڵایانه‌ی پشتگوێخستووه كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به كچان و ژنان تۆمار كراون و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و كارانه به‌رده‌وامییان هه‌یه.