گۆڵێکی نەبینراوی سەردەمی منداڵی مێسی بڵاو دەبێتەوە

بۆ یەکەمجار بڵاودەبێتەوە
kurdistan24.net

K24- هەولێر

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی گۆڵێکی سەردەمی منداڵی لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڵاودەبێتەوە.

لەم هەفتەیەدا لە یوتیوب ڤیدیۆی گۆڵێکی نەبینراوی سەردەمی مێسی بڵاوبووەتەوە، کە ئەوکات لیۆ لە تەمەنی هەشت ساڵیدایە و هێشتا لە ئارجێنتینا دەژیت و لە ریزەکانی یانەی سێنترال کۆردۆبا یاریی دەکات. گۆڵەکەی هی 20 ساڵ لەمەوبەرە و ئەو یاریزانەی تانگۆ گۆڵێکی نایاب دەکات.