هۆڵه‌ندا.. هه‌ڵۆ یارمه‌تی پۆلیس ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی رابردوودا، پۆلیسی هۆڵه‌ندا، چه‌ند رێگه‌یه‌كی جیاوازی بۆ رێگریكردن له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه به‌كارهێنا، كه به‌هۆیه‌وه "جگه‌ره، سیم‌كارت" و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی نایاسایی بۆ به‌ندیخانه‌كان ده‌گواسته‌وه.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته له ئێستادا بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵۆ له دژی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه، كه زیاتر وه‌ك یاری منداڵان سه‌یر ده‌كرێت، به‌كاربهێنێت، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی پاراستنی گیانله‌به‌ران دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام راهێنه‌رانی ئه‌و هه‌ڵۆیانه ده‌ڵێن له راهێنانه‌كان هیچ زیانێكیان به‌ر نه‌كه‌وتووه، بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌و كاره به‌كاربهێنرێن.
پێشتریش له وڵاتی به‌ریتانیا، هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه دراوه، به تایبه‌تیش له به‌كارهێنانی بۆ چاودێریكردن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ كاری تێكده‌رانه و پۆلیسی به‌ریتانیاش رایگه‌یاند، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه، پێشتر ره‌زامه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگیرێت.
ساڵی رابردوو له وڵاتی فه‌ره‌نسا، دوو رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی "جه‌زیره"ی عه‌ره‌بی، به هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت، له پاریس ده‌ستگیركران.