سوپای عێراق سوپایه‌كی فاشله
K24 - كه‌ركووك:
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 150 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، له چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره پاككراوه‌ته‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شوێنه ستراتیژییه‌كانی كه‌ركووك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و كیمیایی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، گوتی: "داعش ده‌مێكه په‌نای بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه بردووه".
هه‌روه‌ها له باره‌ی لێدانی خه‌نده‌ق به ده‌وری كه‌ركووك و سنووری كوردستانه‌وه گوتی: "مافی خۆمانه خه‌نده‌ق به چوارده‌وری سنووری كه‌ركووك لێبده‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن خه‌یاڵییان خاوه، چونكه سنووری كوردستان ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه".
سه‌باره‌ت به سوپای عێراق و به‌راوردكردنی به هێزی پێشمه‌رگه گوتی: "سوپای عێراق سوپایه‌كی فاشله".