فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خاڵی هاوبه‌شمان زۆره‌

خاڵه‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ینه‌ بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه‌بوون
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3f8b2b88-d402-476d-af65-5ba9ba737038/fazil%20mirani.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وان خاڵی هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان زۆره‌.

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئاماژه‌ی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆده‌بنه‌وه‌.

میرانی گوتیشی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خاڵی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ینه‌ نه‌خشه‌ رێگا و خاڵه‌ جیاوازه‌كانیش ده‌كه‌ینه‌ بنه‌مای پێكه‌وه‌بوون".

هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ره‌ڕای جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان و یه‌كێتیش له‌ناو خودی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كار له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین".

له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ به‌ به‌شداری پارتی و یه‌كێتی گوتی: "هێشتا ئه‌و پرسه‌ زۆری ماوه‌ و جارێ چاوه‌ڕێی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ین".