جۆزێڤ فۆتێل: پێشڕەوییەكانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا خێرا نییە

هۆکاری ئەمەی بۆ نەبوونی پاڵپشتێکی راستەقینەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی گەڕاندووەتەوە

K24 - ھەولێر:

جەنەڕاڵ جۆزێڤ فۆتێل رایگەیاند، پێشڕەوییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا خێرا نییە.

جەنەڕاڵ جۆزێف فۆتێل, بەربژێری باراک ئۆمابای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەرکردایەتی کردنی سه‌نته‌ری سەربازیی ئەمریکی لە کۆنگرێس، رایگەیاند:" پێشڕەوییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی داعش لە سوریا جێگەی نیگەرانییە".

جۆزێڤ فۆتێل، هۆکاری ئەمەی بۆ نەبوونی پاڵپشتێکی راستەقینەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی گەڕاندووەتەوە، کە بتوانێت  لەسەر زەوی شەڕی داعش بکات.

سەبارەت بە عێراقیش ده‌ڵێت: "لەوێ شەریکێکمان هەیە، بەڵام لە سووریا وا نییە، هەربۆیە دوو دڵم لە نەبوونی فاکتەری سیاسیی لە سووریا".

لە ئەیلوولی 2014 ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستی بە بۆردوومانكردنی داعش كرد، لە رێگای ئاسمانەوە بەڵام تا ئێستا ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سووریا شەڕی داعش ناكات لە رێگای زەمینییەوە.

داڕشتنەوە: ش، م