دیسان ئه‌مریكا له باره‌ی به‌نداوی مووسڵ هۆشداریدا

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا ئه‌گه‌ر به‌نداوی مووسڵ داڕمێ كاره‌ساتێكی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و كاره‌ساته فراوان ده‌بن.
بۆ تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ، عێراق و ئه‌مریكا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گه‌وره دیبلۆماتكاران و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد
له‌وه‌ته‌ی بنیاتنانی له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ژێرخانی به‌نداوی مووسڵ گرفتی تێدا هه‌یه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز، به داڕمانی به‌نداوی مووسڵ دۆڵی رافیده‌ین كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تێدانیشته‌جێیه، ژێر ئاو ده‌كه‌وێ.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه سامانتا پاوه‌ر نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و پسپۆڕانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازیی له سوپای ئه‌مریكا و به‌رپرسانی پڕۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی و گه‌وره دیبلۆماتكارانی دیكه ئاماده‌بوون.
له راگه‌یاندراوێكدا كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریكردووه، سامانتا پاوه‌ر گوتی: "ئه‌وه‌ی له باره‌ی به‌نداوی مووسڵ ده‌گوترێن له‌ش تووشی له‌رزین ده‌كا".
گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه گرینگه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوه‌كه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و به‌نداوه مه‌ترسی داڕمانی له‌سه‌ره".
زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه داڕمێ، له‌وانه‌یه له هه‌ندێك شوێن به‌رزی ئاوی لافاوه‌كه‌ی بگاته 14 مه‌تر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن و نه‌هێڵن كاره‌ساتێكی مرۆیی فره ره‌هه‌ند رووبدا".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: "نزیكه‌ی 500 هه‌زار تا 1.47 ملیۆن عێراقی له‌و رێڕه‌وه ده‌ژین كه لافاوی به‌نداوه‌كه ده‌یگرێته‌به‌ر".
پێشتر حكوومه‌تی عێراق به بڕی 296 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ گرووپی كۆمپانیای ترێڤی ئیتاڵی واژووكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 18 مانگدا به‌نداوی مووسڵ نۆژه‌ن بكاته‌وه.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ئیتاڵیا گوتی: "به نیازه 450 سه‌رباز بۆ پاراستنی شوێنی به‌نداوه‌كه بنێرێ".
به گوێره‌ی رۆیته‌رز ئه‌و به‌نداوه 3.6 كیلۆمه‌تر درێژه، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیكه.
له ئابی 2014 چه‌كدارانی داعش به‌نداوی مووسڵ‌یان كۆنتڕۆڵكرد، ئه‌وكات مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بوو چه‌كدارانی داعش به‌نداوه‌كه بته‌قێننه‌وه.
دوای دوو هه‌فته له كۆنتڕؤڵكردنی به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پشتیوانی بۆردومانی هاوپه‌یمانان به‌نداوی مووسڵ‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
پێشتریش حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو: "به‌رامبه‌رئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ رێوشوێنه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر"، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا به‌غدا ده‌یه‌وێ له ئاستیی مه‌ترسییه‌كانی داڕمانی به‌نداوه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
و: م.ح