بزانه سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له چی ترساون؟
- موعه‌ممه‌ر قه‌زافی: ترس له شوێنی داخراو
قه‌زافی به گشتی له شوێنی داخراودا ئاسووده نه‌بووه، زۆربه‌ی كات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خانووه‌كان، له خیوه‌تێكدا ژیانی به‌سه‌ر كردووه، ئه‌م كاره‌ی قه‌زافی به‌رده‌وام پێشێلی پرۆتۆكۆله دیپلۆماسییه‌كانی كردووه له كاتی گه‌شتكردن.
- ئه‌نگێلا مێركل: ترس له سه‌گ
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا سه‌گ گازی لێگرتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه تا ئێستا له سه‌گ بترسێت و له ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانیش ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی مێركل ئاشكرا بووه.
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌و ترسه‌ی مێركلی قۆسته‌وه و له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا، سه‌گێكی بچووكی پێشكه‌ش به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد.
- جۆرج ده‌بلیو بوش: ترس له ئه‌سپ
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ترسێكی زۆری له سواربوونی ئه‌سپ هه‌بووه، ئه‌و نه‌خۆشییه به "ئیكینۆفۆبیا" ناسراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ترسه، به‌ڵام جۆرج ده‌بلیو بوش به‌رده‌وام وا خۆی نیشانداوه كه یه‌كێكه له "كاوبۆی" ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
- وینستۆن چه‌رچل: ترس له وتار
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كاتێك ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو، ویستی وتارێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتی (په‌رله‌مان)ی به‌ریتانیا پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 3 خووله‌ك به‌بێده‌نگی وه‌ستا و دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشته‌وه.
چه‌رچل له‌كاتی قسه‌كردن و وتاردان له شوێنه گشتییه‌كان، زمانی ته‌ته‌ڵه‌ی كردووه و نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ترسه‌كه‌یدا زاڵ ببێت.
- ئه‌دۆلف هیتله‌ر: ترس له پزیشكی ددان
هیتله‌ر ترسێكی زۆری له پزیشكی ددان هه‌بووه، له ساڵی 2009 له كتێبێك هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی پزیشكی تایبه‌تی ددانی هیتله‌ر بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی كتێبه‌كه، هیتله‌ر به‌هۆی ترسه‌كه‌ی له پزیشكی ددان، تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه بووه، وه‌كو زه‌ردبوون و كلۆر بوونی ددان، بۆنی ناخۆشی ده‌م و نه‌خۆشییه‌كانی پووك.
- فرانكلین رۆزڤیلت: ترس له ئاگر
فرانكلین رۆزڤیلت، كه یه‌كێك بوو له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ترسێكی زۆری له ئاگر هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ترسه‌كه‌ی له منداڵییه‌وه بۆی دروستبوو، كه به‌چه‌ند ئه‌زموونێكی ناخۆشدا تێپه‌ڕیبوو، به‌ڵام دوای له‌ده‌ستدانی قاچه‌كانی، ترسه‌كه‌ی زیاتربوو، به‌و پێیه‌ی له‌و بڕوایه‌دا بووه، له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌كان ناتوانێت رابكات و خۆی رزگاربكات.
- جۆزیف ستالین: ترس له فڕۆكه
ستالین جۆزیف ستالین، سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، ترسێكی زۆری له سه‌ركه‌وتنی فڕۆكه هه‌بووه، زۆربه‌ی سه‌ردانه‌كانیشی له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه بووه، ئه‌و ترسه‌ی ستالین وایكردووه داوا له وڵاتانی له هاوپه‌یمانه‌كانی، وه‌ك تێدی رۆزڤێلت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وینستۆن چه‌رچل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بكات، دیداره‌كانییان له یاڵتا كه شارێكی سه‌ربه نیمچه دوورگه‌ی كریمیایه، یان له ئێران بێت، به‌و پێه‌ی ده‌توانێت له رێگای وشكانی و ئاوییه‌وه ده‌توانێت بۆی بچێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ترسی له فڕۆكه هه‌یه.
- ستیڤ جۆبز: ترس له دوگمه
له ساڵی 2007، ستیڤ جۆبز، دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، بۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرنال"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، ترسێكی زۆری له دوگمه هه‌یه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ژماره‌ی دوگمه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی كه‌مبكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش له ئایفۆن و ئاپیاد.
ترسه‌كه‌ی جۆبز، ته‌نها له دوگمه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو دوگمه "قۆپچه"ی جلوبه‌رگ وكراسه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی كات جلێكی ده‌پۆشی كه كه‌مترین دوگمه "قۆپچه"ی هه‌بووه.