ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە سلێمانی دەکرێتەوە

لەم ساڵدا ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە پارێزگای سلێمانی دادەمەرزێت و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی پێوەندیەکانی دوولایەن.

K24 - ھەولێر:

سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاند، زانکۆی ئازادی سنە لە سلێمانی ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، محەمەد قوربان کیانی، رۆژی چوارشەممە لە کۆتایی دووهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیدا رایگەیاند: بەشداریکردنی ماموستایانی وڵاتانی دەرەوە لە کۆبوونەوەکەدا پێشاندەری تواناکانی زانکۆی ئازادی سنەیە. 

قوربان کیانی، گوتیشی: چەند ماموستایەکیش لە زانکۆکانی سلێمانییەوە بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون و لەم ماویەدا سەردانی بەشەکانی زانکۆکانیان کرد.

بە گوتەی قوربان کیانی، لەم ساڵدا ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی لە پارێزگای سلێمانی دادەمەرزێت و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی پێوەندیەکانی دوولایەن.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئێران سەنتەری رۆشنبیری "خومەینی" لە شاری كەركووك كردەوە، كونسوڵی ئێران لە كاتی كردنەوەی سەنتەرەكە رایگەیاند، ئەو سەنتەرە دیاری سەركەوتنی شۆڕشی ئێرانە بۆ خەڵكی كەركووك.

 داڕشتنەوە: ش ،م