لێكؤڵه‌رێكی ئه‌مریكیی: بەرامبەر گفتوگۆی داھاتووی جنێڤ گەشبین نیم
K24 – هه‌ولێر:
دەیڤيد شینگەر، شارەزا و لێکۆڵەر لە کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست لە كاتی بەشداریكردنی لە ھەواڵەکانی کوردستان24 لە واشینتۆنەوە رایگه‌یاند به‌رامبه‌ر گفتوگۆكانی داهاتووی جنێڤ گه‌شبین نییه.
بڕیاری رۆژی 14 ئه‌م مانگه گفتوگۆكانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا له جنێڤ له سویسرا ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌یڤید شینگه‌ر گوتی: "لەو گفتوگۆیانە گەشبین نیم چونکە بەشار ئەسەدی سه‌رۆكی سووریا، كۆسپ بۆ ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان درووست دەكا و نایەوێ گفتوگۆکان سەربکەون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "رووسیا چاوی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی لە سوریا".
ئا: نه‌ریمان
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح