پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كرێ
K24 – هه‌ولێر:
راوێژکارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکوومەت پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كا.
دڵشاد شه‌هاب گوتی: "مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی و له تۆڕێكی فراواندایه كه پێی ده‌ڵێن تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی".
گوتیشی: "له‌و تۆڕه كه‌مئه‌ندامان و توێژه‌كانی دیكه و نابینایان و كورته باڵاكان و كه‌ڕوڵاڵ و نه‌خۆشه‌كانی درێژخایه‌ن هه‌ن وه‌ك ئۆتیزم و هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه كه حكوومه‌تی هاوكاریان ده‌كا، به‌راستی تێكه‌ڵاوییه‌ك هه‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌وانه‌یه موسته‌حه‌ق و نا موسته‌حه‌قیشی تێدابێ و پێویستیشی به‌وه‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ".
روونیشیكرده‌وه: "بڕیاری حكوومه‌ت وایه، ئه‌وه‌ی به راستی كه‌مئه‌ندامه به‌هه‌موو توێژه‌كانییه‌وه و به‌راستی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بێ و پێویستی به چاودێری خێزانه، ئه‌مانه مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێ".
زیاتر گوتی: "پێمانوایه به هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌ت خۆیشی ئه‌م لیستانه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه".