5 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه خنكان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی دۆغان توركیا بڵاویكرده‌وه، 5 كۆچبه‌ر كه یه‌كێكیان منداڵه له ده‌ریای ئیجه خنكاون.
ئێشكگری كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند: "له كاتێكی دره‌نگی دوێنێ چوارشه‌ممه، 9 كۆچبه‌ری رزگاركردووه و ته‌رمی 5 دیكه‌ی له ده‌ریا ده‌رهێناوه".
ئه‌و به‌له‌مه‌ی له ده‌ریای ئیجه نقوومبووه كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ری ئێرانی و ئه‌فغانی هه‌ڵگرتبوو، ده‌یانویست بگه‌نه دوورگه‌ی لیسبۆس یۆنان له ده‌ریای ئیجه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تايى رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو توركیا رازیی بوو به‌رامبه‌ر یارمه‌تی دارایی زیاتر و خێراكردنی گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و چوونی هاووڵاتیانی بۆ ناو یه‌كێتییه‌كه بێ ڤیزا، ئه‌و كۆچبه‌رانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه مۆڵه‌تی مانه‌وه یان كاركردنیان نییه.
ئامانج له‌و رێككه‌وتنه كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كۆچی نا یاسایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچییه‌كانه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ی دواییدا كۆچبه‌ران له هه‌وڵه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامبوون له كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا بپه‌ڕنه‌وه.
به گوێره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ: "ئه‌مساڵ زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س له رێی توركیاوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا و 350 كه‌سیش له رێگای كۆچكردنیان گیانیان له ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح