سه‌رۆكی كۆریای باكوور فه‌رمانیدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی به‌رده‌وامبێ
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌كاتی هه‌ڵدانی مووشه‌كێكیی بالیستی ئاماده‌بووه و فه‌رمانیشداوه به به‌رده‌وامبوون له تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان توانای هێرشبردنی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی باشتر بكرێ.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كردووه ئه‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه كه‌ی ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه دوێنێ ئه‌و تاقیكردنه‌وه كرابێ و مووشه‌كه‌كه بۆ دووری 500 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ده‌ریا هه‌ڵدراوه.
ئاژانسه‌كه‌ی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه، كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور گوتوویه‌تی: "پێویسته كار بۆ باشتركردنی توانای هێرشبردنی ئه‌تۆمیی بكرێ".
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "سه‌رۆكی كۆریای باكوور فه‌رمانیداوه بۆ خه‌مڵاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزی كڵاوه ئه‌تۆمییه تازه پێشخراوه‌كان و باشتر كردنی توانای هێرشبردنی ئه‌تۆمیی، تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان به‌رده‌وامبن".
له كانوونی دووه‌می رابردوو كۆریای باكوور چواره‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامدا و مانگی رابردووش مووشه‌كێكی دوورهاوێژی هه‌ڵدا، به‌هۆی ئه‌مانه گرژییه‌كان له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا زیاتر بوو.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆریای باكوور وایكرد ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی نوێ به سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ربكا.
ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌تۆمیی پیشێلكارییه‌كی روونی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه له هه‌مانكاتدا ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی بالیستیشی قه‌ده‌غه‌كردووه، به‌ڵام بیۆنگ یانگ ئه‌و سزایانه ره‌تده‌كاته‌وه.
كۆریای باكوور ئه‌مبارێكی گه‌وره‌ی مووشه‌كی كورتهاوێژی هه‌یه و مووشه‌كه دوورهاوێژ و كیشوه‌ربڕه‌كانیشی په‌ره پێده‌دا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح